زووم..
روانگەی سوری رایگەیاند، هاوپەیمانان لە عێراقەوە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری دیکەی پڕ لە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوویان رەوانەی بنکەی سەربازی خەراب جیری حەسەکە رۆژاڤای کوردستان کردووە و دوو فڕۆکەی جەنگیش یاوەری فڕۆکەکەیان کردووە.
دەڵێت، ناردنی ئەو فڕۆکە جەنگییە چەک و تەقەمەنییە لە چوارچێوەی ناردنی پێداویستی سەربازییە بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کۆبانێ، چونکە تەنها لەسەرەتای ساڵی نوێوە چوار فڕۆکەی بارهەڵگر، کە سەرباز و چەک و تەقەمەنی و تانک و زرێپۆشیان پێبوە لەگەڵ 67 بارهەڵگری دیکە رەوانەی رۆژاڤای کوردستان کردووە و ئەوەش لەچوارچێوەی بەهێزکردنی توانای سەربازیان لە رۆژاڤا.
روانگەکە دەشڵێت، تەنها لەیەکەم رۆژی ساڵی نوێدا سێ فڕۆکەیان لە بنکەی سەربازی شەدادی حەسەکە نیشتونەتەوە، ئەوەی دیکەشیان لە بنکەی خەرابە جیر نیشتوەتەوە، لەو 67 بارهەڵگرەی رەوانەی رۆژاڤا کراوە، 20 بارهەڵگریان لەهەرێمی کوردستانەوە رۆیشتون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوو رۆژی رابردووشدا 60 بارهەڵگری کە تانک و زرێپۆش و چەک و تەقەمەنی و بەربەستی کۆنکرێتی هەڵگرتوە گەیاندووەتە کۆبانێ و ئەو گرنگیپێدانەی ئەمریکاش بۆ زیادکردنی توانای سەربازیی و رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانە.