20
زووم..
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند لە ساڵی 2024 هەناردە بۆ وڵاتانی دەرەوە بە بەراورد لەگەڵ 2023 پاردا، بە رێژەى سەدا دوو پۆینت پێنج زیاد بووە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی شەفەق رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندووە هەناردەى تورکیا بۆ تێکڕای ساڵەکە گەیشتووەتە 262 ملیار دۆلار.
ئەردۆغان رایگەیاندووە مانگانە رێژەى هەناردە بۆ دەرەوەى وڵات سەدا دوو پۆینت دوو زیاد بووە کە دەکاتە 23 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.