18
زووم..
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی زۆرینە کۆمەڵێک یاسای پەسەندکرد کە دەبنەهۆی پاراستنی مایک جۆنسن، سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەنجومەنەکە لە هەر ئەگەرێکی دەرکردن.
ئەو یاسایانەی پەسەندکراون بەجۆرێکن، تەنها کاتێک دەتوانرێت مایک جۆنسن دووربخرێتەوە ئەگەر لانیکەم نۆ ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران رەزامەندی لەسەر لابردنی بدەن.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس دەڵێت، دیموکراتەکان دژی ئەم گۆڕانکارییەن و دەڵێن، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکا پارتی کەمینە رێگری ئەوەی لێبکرێت پێشنیازی رەتکردنەوە پێشکەشبکات.
ئەم بڵاوکراوەیەی ماڵپەڕی ئاکسیۆس دوای چەند کاتژمێرێک لە هەڵبژاردنەوەی مایک جۆنسن دێت بۆ جاری دووەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.