20
زووم..
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سوریا سەردانی وڵاتانی قەتەر و ئیمارات و ئوردن دەکات.
شەیبانی لە ئێکس نووسیویەتی، ئەم هەفتەیە لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ وڵاتانی قەتەر و ئیمارات و ئوردن نوێنەرایەتی سوریا دەکەم.
شەیبانی هەفتەی رابردوو سەردانی سعودیەی کرد، ئەوەش یەکەم سەردانى فەرمیی شاندى ئیدارەى نوێی سوریا بوو.
ئیدارەی نوێی سوریا هەوڵدەدات سەرنجی وەبەرهێنەران رابکێشێت، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەنداو، لەپێناو دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سوریا و بەهێزکردنەوەی ئابووریی وڵاتەکە.
سەردانەکەی شەیبانی دووەم سەردانی فەرمییەتی بۆ وڵاتان پاش سەردانەکەی بۆ سعودیە