زووم..
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ٣٥ رۆژ مووچەی مانگی 10 و 11ـی بە بارمتە گرت و دەیەوێت مووچەی مانگی 12 دابەشنەکات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەیەکی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو مووچەی مانگی 10 نێردرا و وەزارەتی دارایی هەرێم 17 ڕۆژ دەستی بەسەرداگرت و بە هەفتەیەک دابەشی کرد.
هەروەها لە 17ـی مانگی رابردوو مووچەی مانگی 11 رەوانەکرا، 18 رۆژ دەستی بەسەردا گیرا و ئەوکات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا و بە حەوت رۆژ و بڕیارە رۆژی یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بکرێت و بە چوار رۆژ دابەشبکرێت.
سۆران عومەر دەشڵێت، حکومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو ٤٤١ ملیارەی دیکەی بۆ بێت و بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی 10 و 11 و بڵێ بەغدا موچەی مانگی 12ـی نەناردوە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێم دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە، وەزارەتی دارایی دەڵێت بەناچاری لەداهاتی ناوخۆ تەواوکاری موچەی مانگی 10ـیان داوە.