زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە دەوروبەری مەنبج بەردەوامە و لە دوێنێوە هەتا ئێستا 28 کەس لە ریزی گرووپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا کوژراون.
لە شەوی رابردووەوە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج و میحوەری پردی تشرین دەستیپێکردووە.
روانگەی سوری لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند، گوندەکانی حەج حسێن، سەعیدین، سەعدانە، عەلوش و مستاتە دوێنێ رووبەڕووی بۆردوومانی قورسی تورکیا بوونەتەوە.
لە ماوەی 23 رۆژی رابردوودا ژمارەی کوژراوان لە هەردوو بەرەی شەڕەکە گەیشتووەتە 208 کەس، لەو ژمارەیە 25یان هاووڵاتی مەدەنی بوون، 142یان لەنێو گرووپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا بوون و 41 کەسیشیان ئەندامی هەسەدە بوون.