55
زووم..
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش نزم دەبنەوە.
کەشناسیى پێشبینى کردووە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسیى پێشبینى کردووە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 16 پلە دەبێت و نزمترین پلەش لە حاجى ئۆمەرانە یەک پلە دەبێت.
هەروەها لە بارەی کەشی سبەینێ، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان.
کەشناسیى پێشبینى کردووە سبەینێ، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تــــا دوو پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.