20
زووم..
کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی رایگەیاند، تیمێکی ئیسرائیلی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان چووەتە قەتەڕ، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لەبارەی غەزەوە.
کەناڵە ئیسرائیلییەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە پشتڕاستی کردەوە، پێشکەوتن لە گفتوگۆکاندا بەدیهاتووە، بەڵام هێشتا ناکۆکی لەنێوان لایەنەکانە، بۆیە جارێ هیچ رێککەوتنێک بەدینایەت.
دوێنێ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهو رازی بووە بە ناردنی شاندێک بۆ دەوحە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و گەیشتن بە ئاگربەستی غەزە و رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵ 13ـی ئیسرائیل دەڵێت، شاندی وڵاتەکەیان لە دەوحە تاوتوێی رێککەوتنی بارمتەکان و ئاگربەستی غەزە دەکات.