22
زووم..
بەیانی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە دیمەشق، چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بگاتە پایتەختی سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، جان نۆیل بارۆت، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بە سەردانێک گەیشتووەتە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەیەکەوە چاویان بە ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا بکەوێت.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، پێش سەردانەکەی بێربۆک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت یارمەتی سوریا بدەن تا ببێتەوە بە وڵاتێکی کارای چالاک کە دەسەڵاتی بەسەر خاکی خۆیدا هەبێت.