29
زووم..
سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە رایگەیاند، پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەکانی دەوڵەت باخچەلی دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەیەکی نوێ بۆ برایەتی کورد و تورک، دەشڵێت، پشتگیری لە گوتە و پەیامەکانی هاوسەرۆکەکانی دەم پارتی بۆ دەستپێکردنەوەى دیدارەکان دەکات.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنیچاخ، ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاندووە، رەنگە سزای زیندانیکردن لە ماڵ بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بێتەئاراوە و چیتر تەواوی ژیانی لە ئیمڕاڵی بەسەر نەبات.
لە رۆژی 28ی مانگی رابردوو شاندی دەم پارتی سەردانی دورگەى ئیمراڵییان کرد و بۆ ماوەى سێ کاتژمێر چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان کەوت و ئێستاش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا کۆبوونەوە دەکەن و دواتر ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکان دەبەنەوە ئیمرالی.