زووم..
رۆژنامەی سۆزجومی تورکی لەزاری پەرلەمانتارێکی ئاک پارتی بڵاویکردووەتەوە، مانگی شوباتی ئەمساڵ پەکەکە پەگوێرەی رێککەوتنێک چەک دادەنێت.
حوسەین یەیمان، پەرلەمانتاری ئاک پارتی رایگەیاندووە، بەگوێرەى ئەو گفتوگۆیانەى لەنێوان ئۆجالان و دەوڵەتی تورکیا هەیە چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی شوباتدا پەکەکە چەک دابنێت و بە تەواوی لە بەرامبەر تورکیا چالاکییەکانی بوەستێنێت.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، تورکیا هەنگاوی گرنگ دەنێت لەم پڕۆسەیەدا و داهاتوویەکی باشتر چاوەڕێی تورکیا دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە شاندی دەمپارتی دوێنێ پێنجشەممە سەردانی سەرۆکی پەرلەمان و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی جەهەپەی کرد و لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا پەیامی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان گەیاند بە هەردوولا.
لە رۆژی 28ـی مانگی رابردوو شاندەکەی دەمپارتی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد و ئەویش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی کرد.