44
زووم..
بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانیى سۆران رایگەیاند، هاووڵاتییەکى تەمەن 45 ساڵى خەڵکى قەزاى سۆران بەهۆى هەڵدێران لە شاخ گیانى لەدەستدا.
کاروان میراودەلی، بە زوومى گوت، ئێوارەى ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکى خەڵکى قەزاى سۆران بە ناوى عەزیز ئیسماعیل کە خاوەنی هەفتە بازاڕی سۆران بوو لە شاخى زۆزکى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران هەڵدێراوە و بەوهۆیەوە بە سەختى بریندار بوو.
کاروان میراودەلی گوتیشی، هاووڵاتییەکە بەهۆى سەختى برینەکەیەوە پێش ئەوەى یهێنرێتە خوارەوە لە شاخ گیانى لە دەستدا.