21
زووم..
ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج و دەوروبەری لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ چەند هێرشێکی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیان لە نزیک گوندەکانی عەتشانە و موساتەحە لە باشووری مەنبج تێکشکاندووە.
هەروەها لە بەرەی شارۆچکەی ئەبو قەلقەل، بەرپەرچی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایان داوەتەوە و تانکێک و زرێپۆشێکیان لە دەوروبەری گوندی عەلوش تێکشکاندووە.
ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێکدادانەکاندا دەیان چەکداری گرووپەکان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێکدادانەکان لە باشوور و رۆژهەڵاتی مەنبج بەردەوامن و تورکیاش بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان و تۆپهاوێژ بە سەختی بۆردومانی ناوچەکە دەکات.