سبەینێ هەفتەیەکى نوێى لیگ وەن دەستپێدەکات و پاریس و مۆناکۆ بەهۆى جامى سوپەرەوە یارییەکانیان دواخراوە.
سبەینێ کاتژمێر ١١ى شەو بە یارى نێوان هەردوو یانەى نیس و رین لە یاریگاى ئەلیانز ریڤێرا، کێبڕکێکانى هەفتەى ١٦ى خولى پلە یەکى فەڕەنسا دەستپێدەکات.
لە رۆژانى شەممە و یەکشەممەشدا سەرجەم یارییەکانى دیکەى هەفتەکە دەکرێن، بەڵام دوو یارییان دواخراوە، بەهۆى جامى سوپەرى فەڕەنساوە، کە یەکشەممەى داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
هەردوو یانەى پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ بەشدارى لەو جامەدا دەکەن و یارییەکەش لە یاریگاى 974 لە دەوحەى پایتەختى قەتەڕ دەکرێت.
پاریس، کە لە دوو ساڵى ڕابردوودا نازناوى جامەکەى بەدەستهێناوە، تا ئێستا ١٢ جار بووە بە پاڵەوانى جامەکە، کە ئەمەش ژمارەیەکى پێوانەییە، بەڵام مۆناکۆ تەنیا دوو جار نازناوەکەى بردووەتەوە.
لە ئێستاشدا پى ئێس جى لە پێشەنگى ریزبەندى خولى فەڕەنسادایە و بەجیاوازى ١٠ خاڵ لە پێش یانەى ئۆڵمپیک مارسیلیاى پلەى دووەمەوەیە، کۆناکۆش بەجیاوازى گۆڵ لەگەڵ مارسیلیا لە پلەى سێیەمدا دەبینرێت.