زووم..
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە زارى ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگریی روسیاوە دەڵێت، بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ ژەهرخوارد کراوە و بەوهۆیەوە تووشی هەناسە توندی بووە.
س، ڤ، ر کە کورتکراوەی ناوى ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگریی روسیایە، لە هەژماری ئەلیکترۆنیی خۆی نوسیویەتی بەشار ئەسەدی تەمەن 59 ساڵ بەهۆی ژەهرخواردنکردنییەوە پێویستی بەوە هەبووە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت، چونکە زۆر بە خراپی کۆکیوە و تووشی هەناسەتووندییش بووە.
رۆژنامەى زە سەنیش هەواڵەکەی لەوەوە گواستووەتەوە و دەڵێت، ئەسەد هەر لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی خۆی چارەسەری بۆکراوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی دیکەى رووسی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
بەشار ئەسەد لە هەشتى کانوونی یەکەمی رابوردووەوە وەک پەنابەر گەشتووەتە مۆسکۆ و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە پارێزگاریی لێدەکات.