زووم…
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ـی خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق، بەڵام بۆ مووچەی مانگی 11 رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ئەو پارەیەی بەغداد بریاری لێداوە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکی دورودرێژدا باسی لە پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆ و کێشەکانی لەگەڵ عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، حکومەتی فیدراڵ ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێم وەکخۆی بنێرێت، تائێستا نزیکەی 824 ملیاری لە بوجەی تەرخانکراوی هەرێم نەناردووە، بۆیە ناچاربوون 960 ملیار لە داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە تەرخان بکەن.
بەغداد بە تێکڕا بۆ مووچەی ساڵی رابردوو 10 ترلیۆن و 752 ملیاری ناردووە، دەیەوێت مووچەیەک نەدات.
سەبارەت بە داهاتی ناوخۆش رایگەیاندووە، 399 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد کراوە، نزیکەی دوو ترلیۆن لە ساڵی 2024 بۆ خەرجیی حکومەت چووە، لە خزمەتگوزارییەکان و پرۆژەکان خەرجکراون.