17
زووم..
دووکاندارانی بازاڕی کەلار دژی کەمی کارەبا گردبوونەوە و داوای زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانیان کرد.
ئەو دووکانانەی ئامێری کارەبایی و مۆبایل دەفرۆشن، ژمارەیان زیاتر لە 100 دووکانە و بێکارەبایی زیانی زۆری لێداون.
دووکاندارەکان دەڵێن، ئەگەر ئەم کێشەیە بەردەوام بێت ناچاردەبن دووکانەکانیان دابخەن.
ئەوان داوای وەڵامێکیان لە بەرپرسان کرد، بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەهاتوون.
دووکانداران قسەیان بۆ زووم کرد و دەڵێن، پارەیەکی زۆریان لێوەردەگیرێت و کارەبایان نییە، لە کاتێکدا بەشێکیان کرێیەکی زۆر دەدەن و بازاڕیان وەستاوە.