18
زووم…
پارێزگای ورمێ لە کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانیان، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەستهێنا.
ئەرسلان شوکری، بەڕێوەبەری گشتیی رێگاوبانەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 9 مانگی رابردوودا، بە کەمبوونەوەی 88 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتوچۆ، ئەم پارێزگایە پلەی یەکەمی لە کەمکردنەوەی رووداوەکان لە ئاستی ئێران بەدەستهێناوە.
باشترکردنی سەلامەتیی رێگاوبانەکانی وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کەمبوونەوەیە زانی و گوتی، جگە لە هەوڵەکانی خۆیان، بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری شۆفیرانی پارێزگاکە هۆکاری ئەم سەرکەوتنەیە.