30
زووم…
روانگەی سوری دەڵێت، هێزەکانی هاوپەیمانان کاروانێک هاوکاری لۆجستیان رەوانەی کۆبانێ کردووە، هەروەها نیازیان هەیە سیستمى بەرگریی ئاسمانیی لەو سنوورە جێگیربکەن.
ئەو کاروانەی گەیشتووەتە کۆبانێ، بریتییە لە کامێرای چاودێریی و ئامێری هەڵکەندی خەندەق و بەربەرستی کۆنکرێتی و تانکەری سوتەمەنی.
بڕیارە دواتریش سەرباز و تانک و زرێپۆش و چەک و تەقەمەنی و رادار و دژەفڕۆکە و چەکی دیکە رەوانەی کۆبانێ بکرێت.
رۆژی 24ـی مانگی رابردوو ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی هاوپەیمانان گەیشتنە کۆبانێ و لە باڵەخانەیەکی شارەکە جێگیرکران کە ئەرکیان سەرپەرشتیکردنی گفتوگۆکانی نێوەندگیری نێوان هێزەکانی سوریای دیمورکرات و تورکیا بوو بۆ راگرتنی گرژییەکانی سنوری کۆبانێ.