18
زووم..
لە رووداوێکی تەقەکردن لەبەردەم یانەیەکی شەوانە لە ناوچەی کوینز لە نیویۆرک، لانیکەم 11 کەس برینداربوون.
پۆلیسی نیویۆرک هەتا ئێستا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام گومان دەکرێت هێرشەکە کردەوەی تیرۆرستی بووبێت، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە و بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەم رووداوە دوای رووداوەکانی ویلایەتی نیو ئۆرلینز و بەردەم هۆتێلەکەی دۆناڵد ترەمپ، لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا دێت کە لە هەردووکیاندا 16 کەس گیانیان لەدەستدا.