16
زووم…
ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی تێسلا لە بەردەم باڵەخانەیەکی ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی لاس ڤێگاس دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی بچوکی کارەبایی لە جۆری سایبەر تراک لە نزیکی باڵەخانەکە تەقیوەتەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە، حەوت کەسی دیکە برینداربوون.
لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەدا یاریی ئاگرین و سوتەمەنی هەبوون، بەوهۆیەوە تەقینەوەکە روویداوە.
راستەوخۆ دوای رووداوەکە باڵەخانەکە چۆڵکراوە، چونکە گومانکراوە کارێکی دوژمنکارانەبێت.
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەم تەقینەوەیە و رووداوەکەی نیو ئۆرلیانز،قسەی کرد و گوتی فەرمانی بە تیمی لێکۆڵینەوە تایبەت بە خۆی داوە، لێکۆڵینەوە لەوە بکەن ئەم دوو رووداوە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە یان نا!