زووم…
رۆژنامەى قەرارى تورکیى بڵاویکردەوە، تورکیا باجى گومرگی لەسەر هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلە چینییەکان بۆ لەسەدا 50 بەرزکردەوە. پێشبنیى دەکرێت نرخى ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە وڵاتەکە بە رێژەى لەسەدا 10 بەرزبکاتەوە.
بەگوێرەى بڕیارەکەى تورکیا، ئۆتۆمبێلى بەنزین و گاز، کە لە چینەوە هاوردەى وڵاتەکە دەکرێن، بە رێژەى لەسەدا 50 باجى گومرگییان زیادکراوە، پێشتریش لە ساڵى 2024ـدا لەسەدا 10 باجى گومرگییان زیادکرد، واتە ئێستا رێژەکەى گەیشتووەتە لەسەدا 60، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەى کارەبایین رێژەى باجى گومرگییان بۆ لەسەدا 40 زیادکراوە.
هوسامەتین یاڵچین، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى کار داتا لە تورکیا بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، ئەم بڕیارە کاریگەریی لەسەر نرخى ئۆتۆمبێلە چینییەکان دەبێت و نرخەکەى بە رێژەى لەسەدا 10 زیاددەکات.
ئەو دەڵێت، بڕیارەکە بۆ پاڵپشتیکردنى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى بەرهەمهێندراوى ناوخۆ دەرکراوە.