24
زووم…
شاندێکی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.
شەیبانی لە ئێکس بڵاویکردەوە، بە یاوەری مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری و ئەنس ختاب، سەرۆکی هەواڵگری لە حکومەتی کاتیی سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتوونەتە ریاز.
شەیبانی دەڵێت، لەڕێی یەکەمین سەردانمان لە مێژووی سوریای ئازاد دەمانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ و پرشنگدار هەڵبدەینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و سعودیە بەوجۆرەی شایان بە مێژووی دێرینی نێوان دوو وڵاتەکە بێت.
لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەدەوە لە سەرەتای مانگی رابردوو، ئەمە یەکەم سەردانی نوێنەرانی دەسەڵاتی نوێی سوریایە بۆ دەرەوەی وڵات.