یارییەکانی خولی پلە یەکی کوردستان بەردەوامی هەیە و یانەکانی قەڵادزێ و هەڵۆش بردنەوەیان بەدەستهێنا.
هەفتەی چوارەمی خولی پلەیەکی کوردستان بەردەوامی هەیە، دوو یاریی بە سەرکەوتن و یارییەکیش بە یەکسان بوون کۆتایی هات.
یانەی قەڵادزێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی دهۆک، یارییەکە بۆ میوانەکەی دهۆک قورس بوو، بەڵام توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ئەنجامەکە بەسودی خۆی کۆتایی پێبێنێت.
یانەی هەڵۆش لە یاریگا و لەبەردەم هاندەرانیدا میوانداری بابانی سلێمانی کرد، بە هەمان ئەنجامی یارییەکەی دهۆک، یانەی خاوەن یاریگا توانی ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
لە دوا یاریی ئەمڕۆدا یانەی بازیان بووە میوانی سۆران، بە دریژایی هەردوو تایمی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتای هات و بە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.