19
زووم..
لە شاری نیو ئۆرلیانز لە ویلایەتی لویزیانا لە ئەمریکا، لە رووداوێکی شێلاندا 10 کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ناوچەیەکی گەشتیاریی شاری نیو ئۆرلیانز لە ویلایەتی لویزیانا لە ئەمریکا خۆی کرد بەنێو ئاپۆرای گەشتیاراندا و تا ئێستا 10 کەس کوژراون و لانیکەم 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
دەسەڵاتدارانی فریاگوزاریی شارەکە ئاماژەیان بە کاتی رووداوەکە نەکردووە، بەڵام دەڵێن ناوچەکە گەشتیارییە و خەڵکێکی زۆر بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ روویان لەوێ کردووە.
دەشڵێت، پێش ئەوەی بارهەڵگرەکە بە خێرایی زۆر خۆی بکات بەنێو ناوچە گەشتیارییەکەدا، شۆفێری بارهەڵگرکە تەقەی کردووە و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش رووبەڕووی بوونەتەوە.