24
زووم..
مەلا حەسەن گەرمیانی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی بە زوومی گوت، سوپای عێراق لە گوندی مەنسور لە سنووری حەفتەغار چووتە سەر زەویی جوتیارانی کورد و چوار جووتیاری دەستگیرکردووە.
ئەمە لە کاتێکدا 10 رۆژ پێش ئێستا سێ جووتیاری دیکەی ئەو گوندە دەستگیرکرابوون، کە لە شەڕی دوو شوان لەگەڵ عەرەبەکان پشتیوانیی شوانەکانیان کردووە، دواتر بە دوو ساڵ زیندانی سزادران.
بە گوتەی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین، ئەگەر لایەنە کوردیییەکان لەسەر بابەتەکە بێدەنگ بن، ئەوا جووتیارە کوردەکانی سنووری حەفتەغار ناچار دەبن شوێنەکانیان جێبهێڵن، چونکە سوپای عێراق لایەنگریی عەرەبەکان دەکات.