زووم..
ناوەندێکی فەرمیی راگەیاندنی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە سیازدەهەمین رۆژی ئەم مانگەدا ئێران پرۆسەیەکی گفتوگۆکردن لەبارەی چەک و وزەی ئەتۆمییەوە لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپیدا دەستپێکات، کە بریتین لە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا.
ئاژانسی ئیسنا لە زاری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێرانەوە دەڵێت، بڕیارە گفتوگۆکان لەبارەی چەک و وزەی ئەتۆمییەوە لە سویسرا بەڕێوەبچن.
باسی لەوەش کردوە، ئەم گەڕە نوێیەی گفتوگۆکردنی نێوانی ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە و ئێران، رۆژی 13ـی ئەمانگە لە شاری جنێڤی سویسرا دەبێت و لەوێ میوانداریی لێدەکرێت.
کازم غەریبئابادی جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، وا چاوەڕوان دەکەن رۆژی سیازدەهەمی ئەم مانگە گفتوگۆکان دەست پێبکەن، کە بڕیارە لەسەر ئاستی راوێژکاریدا بن، نەوەک دانوستاندن و بڕیاردان.