23
زووم..
مقدم شاخەوان سەعید، گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى هەولێر، لەبارەى رووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ساڵى نوێدا دەڵێت، لە ساڵى نوێدا سێ حاڵەتى ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە، بەڵام رووداوەکان تەنها زیانى مادییان هەبووە.
دەشڵێت، ماڵێک لە گەڕەکى عەینکاوە و ئۆتۆمبێلێکیش لە گەڕەکى منارەى هەولێر، بەهۆى یارى ئاگرینەوە ئاگریان گرتووە، نهۆمى سەرەوەى باڵەخەنایەکى نیشتەجێ بوونیش لە نزیک بازاڕى لەنگەى نوێ ئاگرى گرت و بە زووى کۆنترۆڵکرا، رووداوەکان تەنها زیانى مادییان لێکەوتووەتەوە.