37
زووم..
رێبەری ئێران لە گوتارێکدا لە ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی رایگەیاند ” هەندێک دەڵێن ئەو خوێنەی بۆ بەرگری لە مەزارگە پیرۆزەکانی سوریا رژابوو، بە فیڕۆ چووە، بەڵام ئەگەر ئەو قوربانیە نەبایە ئەمڕۆ ” نەک هەر زەینەبییە، بەڵکو کەربەلا و نەجەفیش نەدەبوون”.
خامنەیی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە ئاماژە بە ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا کرد و گوتی، ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان دەنوێنن رۆژێک دێت دەکەونە ژێر پێی ئیمانداران، بە ناچاری پاشەکشە دەکەن “.
ئەمە جاری سێیەمە رێبەری ئێران بەڵێنی وەرگرتنەوەی سوریا لە دەسەڵاتدارە نوێیەکان دەدات.
خامنەیی هەروەها لوبنان و یەمەنی بە “هێمای خۆڕاگری” ناوبرد و گوتی: سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.