22
زووم..
رووداوێکی شەڕ و تەقەکردن لە ناوچەی حسەینیەی بەغداد، کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی شەڕی منداڵەوە دروستبووە. دوای گەیشتنی هێزێکی وەزارەتی ناوەخۆ دەرکەوتووە بەهۆی شەڕ و تەقەکردنەوە چوار کەس کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەکە و پشتبەستن بە سەرچاوەی هەواڵگری و سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری لە ناوچەکە، توانیویانە تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیربکەن کە ژمارەیان ١٣ تۆمەتبارە و چوار کڵاشینکۆف و دەمانچەیان پێبووە.