21
زووم..
بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی چوارچرای نوێ لە سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە زوومی گوت، رووداوەکە لە گەڕەکی چوارچرای نوێ کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە دوو خوشکی شەش ساڵ و 10 ساڵان گیانیان لەدەستداوە، منداڵێکی دوو ساڵیش سووتاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
ئاگرەکە لە دوای کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە، تا ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.