زووم..
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵی کۆریای باشوور داوای کردووە، تاوەکو شەشی ئەم مانگە فەرمانی گرتن بۆ یوون سوک یولی سەرۆکی لەسەرکارلادراوی وڵاتەکە دەربکرێت.
ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو سێ جار داواکاری نووسینگەکەی بۆ لێپرسینەوە رەتکردەوە.
دۆنگ ون، سەرۆکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵیی کۆریای باشوور دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت هەموو شتەکان بە رێکاری ئاسایی و یاسایی بڕۆن، بەڵام لە هەمانکاتدا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدا دەبن.
گوتیشی، هەر کەسێک رێگری لە جێبەجێکردنی فەرمانی گرتنی سەرۆکی لەسەرکارلادراو بکات، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
تیمی پارێزەرانی یون سوک یول، سەرۆکی لەکارلادراوی کۆریای باشوور دەڵێت، هەر فەرمانێکی گرتن بۆ ناوبراو دەرچێت نایاسایی و کارپێنەکراوە و رەتیدەکەنەوە.