12
زووم..
بەرپرسی ژینگەپارێزیی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، 13 کەوی کێوی لە ماڵی راوچییەک دۆزرانەوە و گەڕێنرانەوە بۆ نێو سروشت.
محەمەد حسێن فەلاحەتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا گوتی: ئەم راوچییە سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی باڵندەی کێوی بووە، بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا. لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیدا 13 کەو لە قەفەسدا دۆزرانەوە”.
بە گوێرەی یاسا، هەر جۆرە راوکردن، کڕین، فرۆشتن، گواستنەوە، یان ڕاگرتنی ئاژەڵە کێوییەکان بەبێ مۆڵەت بە تاوان دادەنرێت.