زووم..
تەمەنی هاوسەرگیری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکشاوە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵییەوە، بیر لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش دەکەنەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئارمانی میللی، لە ئێران زیاتر لە ٢١ ملیۆن گەنج لە تەمەنی ١٨ بۆ ٣٥ ساڵیدان، بەڵام رۆڵی ئەم گەنجانە لە هەندێک لایەنی گرنگی گەشەپێدان، وەک ئابووری و دامەزراوەی خێزان، لاوازە.
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەروەردە، دامەزراوەی خێزان، سیستەمی یاسایی، بازاڕی کار.
پەروەردەی ئێستا زیاتر سەرنج دەخاتە سەر سەرکەوتنی ئەکادیمی و بڕوانامە، بەڵام کەمتر گرنگی بە لێهاتوویی کار و سەربەخۆیی ئابووری دەدرێت.
هەروەها ماوەی درێژخایەنی خوێندن و نەبوونی نەرمی لە بەرنامەکانی خوێندندا وا دەکات گەنجان نەتوانن شانبەشانی خوێندنیان هەلی کارێکی جێگیریان هەبێت و بیر لە هاوسەرگیری بکەنەوە.