زووم..
سەرپەرشتیاری رێکخراوی جێبەجێکردنی یارمەتییەکانی مانگانەی حکومەت بۆ خەڵک رایگەیاند، پلانی لابردنی یارمەتیی نەختینەیی هەندێک له خەڵک جێبەجێ دەکرێت و هاوکاری مادی ٢٥ ملیۆن ئێرانی دەبڕدرێت.
حەسەن نەورۆزی دەڵێت، بەگوێرەی ئەو بڕیاره نوێیەی کە لە پارلەمانی ئێران پەسەندکراوە، هاوکاریی نەختینەیی چینی مامناوەند تا دەوڵەمەند لادەبرێت، کە نزیکەی ٢٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسن، واتە ٣٣٪ی دانیشتوانی ئێران دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەم گۆڕانکاریانە بڕیارە ببێتە هۆی پاڵپشتی لە چینە کەمداهاتەکان.
هەروەها هەندێک کەس مانگی رابردوو یارمەتییان وەرنەگرتووە، ئەمەش پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی ئەم بڕیارەوە هەیە.
لە رابردووا بڕی ئەم یارمەتیە ٤۰ دۆلار بوو، بەڵام ئێستا تەنها مانگانە پێنج دۆلارە.