12
زووم..
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینیکردوە، سبەینێ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و کەشەکە کەمێک گەرمتر دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراقیش پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی کردوە سبەینێ ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور و دروستبوونی تەم لە بەرەبەیاندا. دەشڵێت، بەڵام لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا و دیالە کەشەکە سارد دەبێت و دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژانی هەینی و شەمەی داهاتوو کەشەکە بەجێگریی دەمێنێتەوە و رۆژی یەکشەمەش پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.