14
زووم..
قەیومی شارەوانی ئێلیهـ لە باکووری کوردستان کۆتایی بە کاری شەش کارمەندی شارەوانى هێنا.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا قەیومی شارەوانی ئێلیهـ بەبێ هیچ هۆکارێک و بەبێ ئاگادارکردنەوە لە کۆتا رۆژى 2024 کۆتایی بە کاری شەش کرێکار هێناوە.
دوێنێ ئەو شەش کرێکارە لەبەردەم بینای شارەوانی ئێلیهـی باکووری کوردستان گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا وەک ناڕەزاییەک لەدژى لابردنیان.
لە چواری تشرینی دووەمی ساڵی پار حکومەتى تورکیا قەیومی لەسەر شارەوانی ئێلیھ و دوو شارەوانی دیکەى دەم پارتی دانا. سەرەڕای خۆپیشاندانەکان لەدژى بڕیارەکەى حکومەت، قەیوم لەو شارەوانییانە نەکشاونەتەوە.