زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە دوا رۆژەکانی ساڵی 2024د١ ئەمریکا فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکا کە پڕ بووە لە سەرباز و چەک و تەمەنی و پێداویستی لۆجستی، گواستوەتەوە بۆ رۆژاڤا.
روانگەی سوری دەڵێت، گەیشتنی ئەو فڕۆکەیە بە چەند کاتژمێرێک دوای گەیشتنی کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانان بووە، کە لە 55 بارهەڵگری سەربازی کە چەکە و تەقەمەنی و پێداویستی لۆجستی پێبوە لەڕێگەی دەروازەی سنوری نێوان عێراق و سوریاوە چونەتە رۆژاڤای کوردستان.
ئەوەش لەچوارچێوەی گەیاندنی هاوکاری سەربازییە بۆ بۆ پاراستنی هێزەکانیان لە رۆژاڤا و روبەڕووبونەوەی داعش.
دوو رۆژ لەمەوبەریش دوو فڕۆکەی جەنگیی بارهەڵگری ئەمریکی، سەرباز و کەرەستەی سەربازی و لۆجیستیان گەیاندووەتە رۆژاڤا، فڕۆکەیەکیان لە بنکەی سەربازیی خەراب جیری رمێلانی باکووری حەسەکە، ئەوەی دیکەشیان لە بنکەی سەربازیی شەدادی حەسەکە نیشتووەنەتەوە.
روانگەی سوری دەڵێت، لەدوای رووخانی بەشار ئەسەدەوە، ئەمریکا نزیکەی 210 بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنیی ئاڕاستەی بنکە سەربازییەکانی لە رۆژاڤای کوردستان کردووە.