زووم..
یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، لە ساڵی 2024 دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 608 ژن بە دەستی پیاو ان کوژراون.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت، ئایلین نازڵییەکا یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە دەرفەتی کار بۆ ژن لە وڵاتەکەى کرد و رایگەیاند، لە تورکیا لە ١٠ ژن تەنها دەرفەتی کار بۆ سێ ژن رەخساوە ئەمەش رێژەیەکی کەمە لە کۆمەڵگەیەکی مەدەنیدا.
لە درێژەى گوتەکانیدا یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی جەهەپە گوتیشی، لە دامەزراوە فەرمییەکاندا تەنها سەدا 34ى لە ژن پێکدێت و دەرفەتی کەم بە ژن دراوە.
نازڵییەکا ئەوەشی راگەیاند، لە سەرتاسەری تورکیا نزیکەى چوار ملیۆن و نیو ژن بێکارن و 12 ملیۆن ژن بەهۆی کێشەى خێزانییەوە یان ئەرکی ماڵ ناتوانێـت کار بکات.