16
زووم..
فەرهاد شامى، گوتەبێژى هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانمان لەئۆپراسیۆنێکى تایبەتدا 15 شەڕڤانیان لە دەستى گرووپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا رزگارکرد.
فەرهاد شامى ئەم زانیارییەى بە جیهاد نەبۆ، زوومى رۆژاڤا راگەیاندووە و پێی گوتووە، هەندێک لەو شەرڤانانە لەکاتى داگیرکردنى عەفرین لە ساڵى 2018 لە کاتى بەرگریدا دەستگیرکرابوون.
سێ لە شەرڤانەکان خەڵکى باشوورى کوردستان، بەڵام فەرهاد شامى شوێنى ئۆپراسیۆنەکە و هەندێک وردەکارى دیکەى بە جیهاد نەبۆ نەگوتووە، ئەوەش لەبەر هەستیارى دۆخى رۆژاڤا و ئۆپراسیۆنەکە.