زووم..
روانگەی سوری بڵاویکردەوە، تورکیا بە چڕی بۆردومانی گوندەکانی ئوم کێف و تەلتەویلی رۆژئاوای شاری تەلتەمەری کردوە و تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپەکانی تورکیا لە رێگەی درۆنەوە ھێرشیانکردوەتە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژاڤا لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری حەلەب کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و بە هۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
دەشڵێت، رۆژی رابردوو گەڕەکی حەمدانیەی حەلەب دۆخێکی ئاڵۆزی بەڕێکردوە، کاتێک چەکدارانی گرووپەکان ویستویانە لەناوچەکە کاری ئاژاوەگێڕی بکەن، بەڵام دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژاڤا بۆ ناوچەکە پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی رۆژاڤا و گرووپەکاندا روویداوە.