13
زووم..
محەمەد عەبدولوەهاب فەرماندەى هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراق، لەگەڵ ئەحمەد عەلى گودەرزیی، هاوتا ئێرانییەکەى لەبارەی قاچاخی دەروازە سنورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆبوونەوە و دەڵێن، لەبارەی کۆتاییهێنان بە قاچاخی دەروازە سنورییەکان رێککەوتن.
رۆژنامەی دەستور بڵاویکردوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن کردووەتەوە و جەختیانکردوەتەوە لیژنە ئەمنییەکانى سەر سنوورەکان چالاک بکەنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوو وڵات دەیانەوێت رێگریی بکەن لە بەقاچاخبکردنى کاڵاکان لە دەروازە سنورییەکان، ئەوەش بە کۆمەڵێک رێگە جێبەجێدەکرێت کە یەکێکیان بەهێزکردنى پاسەوانى سنوورە لە هەردوو وڵات بەتایبەتى لە سنوری عێراق.