18
زووم..
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی جۆرجیا لە شەوی ساڵی نوێش بەردەوام بوو، خۆپیشاندان و ئاهەنگەکانیان تێكەڵاو کرد.
دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە بەردەم پەرلەمانی جۆرجیا کۆبوونەوە، لەگەڵ بەردەوامی لە خۆپیشاندانەکان ئاهەنگی ساڵی نوێشیان گێڕا.
خۆپیشاندەران خواردن و سفرەکانیان بردە بۆ سەر شەقامەکان لە ناوەڕاستی شاری تبلیسی پایتەخت، دژی حزبی دەسەڵاتدار دروشمیان بەرزکردەوە.
خۆپیشاندەران گوتیان، ئەمشەو جارێکی دیکە سەلماندیان کە خەڵکی جۆرجیا رێگە نادەن حکومەتێکی پاشکۆی روسیا لە وڵاتەکەیان هەبێت.