زووم..
دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا ئاهەنگی شەوی سەری ساڵی بەڕێوەبرد و نزیکەی 300 میوان بەشدارییان لەو ئاهەنگەدا کرد، کە بە رێوشوێنی ئەمنیی توند بەڕێوەچوو.
ترەمپ بۆ چەند خولەکێک قسەی لەگەڵ رۆژنامەنووسان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی خواست و بۆ چاوەڕوانی لە ساڵی 2025 رایگەیاند، کە ئەمریکا لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا پێشکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت و رێزی جیهانی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە.
ترەمپ هەروەها ستایشی کاندیدەکانی کابینەکەی کرد و جەختی لە بڕوانامە بەرزەکانیان کردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ سپیکەر جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەربڕی و پێی وایە ئەو کەسە گونجاوە بۆ ئەو پۆستە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڤیزەی کۆچبەران، ترەمپ روونیکردەوە کە هەمیشە جەختی لەسەر پێویستی راکێشانی کەسانی لێهاتوو و پسپۆڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی وڵاتەکە سوودیان لێ ببینێت.