15
زووم..
ئۆزلەم گونەش خانمە رۆژنامەنووسی ناوداری تورکیا لەپاش ئەوەی هەفتەى رابردوو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و پاشان مانەوەی زۆرەملێی لە ماڵەوە بەسەردا سەپێنرا، دوێنێ لە چەناڵەکەی لە یوتیب بە کەلەپچەکانی دەستییەوە دەرکەوت، ئەوەندە بینەری هەبوو ریکۆردی شکاند.
ئەو ژنە رۆژنامەنووسە بەدەر لە چەناڵەکەى خۆی، بەیانیان لە کەناڵی سۆزجو بەرنامەیەکى ئابووری بەناوی سیاسەتی پارە پێشکەش دەکات و لەوێش زۆرترین بینەری هەیە.
ئۆزلەم لەپاش روخانی رژێمی ئەسەد لە بەرنامەیەکدا گوتبووی لە سوریا سوپای تورکیا و داعش ئەو شوێنانە کۆنتڕۆڵ دەکەن کە کوردەکانی لێن.
دادگا بە تۆمەتی سوکایەتی بە سوپای تورکیا و دامەزراوە نیشتیمانییەکان سزای بەسەردا سەپاند.