19
زووم..
دادگاى تورکیا دۆسیەى لێسەندنەوەى پارێزبەندی لە ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە و هەریەک لە تولاى حاتیمئۆغڵولاری و تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی وڵاتەکە کرد.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت، لە کۆتا رۆژى ساڵى 2024، دادگا دۆسیەى لێسەندنەوەى پارێزبەندی لە 16 پەرلەمانتاری جەهەپە و دەم پارتی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە تاکوو رێکاری لێسەندنەوەى پارێزبەندی لە دژیان بگیرێتەبەر.
بەگوێرەى هەواڵەکە لەنێویاندا زۆرترین دۆسیەی لێسەندنەوەى پەرێزبەندی لەسەر ئەندامانی دەم پارتی کراوەتەوە.