زووم..
بەگوێرەى ئامارەکانی سەندیکای خانەنشینان لە تورکیا لە ساڵی 2024دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 512 خانەنشین لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنیچاخ، خانەنشینان بەهۆی گرانیی و کەمی مووچەکانیانەوە لە ناچاریدا سەرەڕای ئەوەی خانەنشینکراون کاری دووەم دەکەن.
بە گوێرەى داتا فەرمییەکانی حکومەتى تورکیا، لە تورکیا و باکووری کوردستان 16 ملیۆن و 154 هەزار و 322 خانەنیشین هەیە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کەمترین مووچەى خانەنشینی لەو وڵاتە بە 12 هەزار و 500لیرە دیاریکراوە کە دەکاتە 363 دۆلاری ئەمریکی.
پێشتر ڤەدات ئیشکهان وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی رایگەیاندبوو، بەنیازن لە ساڵی نوێدا مووچەی خانەنشینان بەڕێژەى سەدا 12 بۆ سەدا 15 زیادبکەن.