34
زووم..
سەرچاوەیەک زانیاریی نوێى لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بۆ زووم ئاشکراکرد و گوتى: واژۆ لەسەر ناردنی بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان کراوە.
سەرچاوەکە گوتیشى: بەمزووانە بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، بە زووترین کات پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێم،
ئەمە لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان تائێستا مووچەی مانگی 10ـی دابەشکراوە، وەک ئەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئەو پارەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی 11 ناردویەتی کورتهێننانی هەیە، کە بڕەکەی 631 ملیار دینارە.
سەرچاوەکەى زووم ئەوەشى ئاشکراکرد، ئەو بڕە پارەی بۆ حکومەتی هەرێمی نێدراوە، بڕەکەی 450 ملیارە و بۆ مووچەی مانگی 12یە.