18
زووم..
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، لە پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ساڵانی 2013 تا 2015 ئەنجامێکی خراپی هەبوو پێویستە وانە لە هەڵەکانی پڕۆسەی پێشووتر وەربگیرێت.
مەرال بێشتاش پەڕلەمانتاری دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، شاندی پارتەکەمان دیدارێکیان بۆ ئاشتەوایی ئەنجامداوە. ئێمە ساڵانێکە داوا دەکەین پرسی کورد بە رێگەى ئاشتی و دیموکراسیی و بە گفتوگۆکردن چارەسەر بکرێت.
بە گوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئاڕتی گەرچەک، بێشتاش راشیگەیاندووە، پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی تاکلایەنە نییە و ئاماژەی بە ناوی ئەردۆغان و باخچەلی کردووە لێرەدا نزیکبونەوەیەک لە بۆچونەکان لەسەر چارەسەری کێشەکان هەیە. لەبەرئەو هۆکارە تێڕوانەکانی ئۆجالان بە پۆزەتیف دەبینم.