زووم..
لە گەڕەکی فەیلەقی کەرکوک زاوایەک ماڵی خەزووری سوتاند و بۆ قەرەبووکردنەوەشی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک خانووی هاووڵاتیەکی کوردی لە گەڕەکی نەورۆز وەک دیاری پێداوە، رووداوەکەش گرژی لێکەوتەوە.
زوومی کەرکوک دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لە گەڕەکی فەیلەقی کەرکوک بەهۆی ناکۆکییەک، زاوایەک ماڵی خەزووری سوتاندوە، دواتر لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکەوە وەک قەرەبووکردنەوە خانووی هاووڵاتیەکی کورد لە گەڕەکی نەورۆز بە دیاری دراوەتە بە هاووڵاتیەکە و ئەمڕۆش هێزێکی سوپای ناردوەتە گەڕەکی نەورۆز بۆ داگیرکردنی خانووی ئەو هاووڵاتیە کوردە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ کاتێک هێزەکەی سوپا لە خانوەکە جێگیرکراون، خاوەنی خانوەکە لەگەڵ هاووڵاتیانی کوردی گەڕەکەکە رووبەڕووی هێزەکەی سوپا بونەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، فەرماندەی ئۆپراسۆنەکان ناچار بووە هێزەکە بکشێنێتەوە.
قاسم ئەحمەد کە خاوەنی خانوەکەیە، بەزوومی گوت، رێگەیان نەداوە بە داگیرکردنی خانوەکەیی و هێزەکەی سوپا کشاونەتەوە.